چالاكوانانی ژینگە داوای ڕاوەستاندنی ئەمازۆن دەكەن

لۆگۆی كۆمپانیای ئەمازۆن و لە پشتییەوە ئاڵای فەڕەنسا هەیە

لە فەڕەنسا سەدان چالاكوانی دژ بە سەرمایەداری و پارێزگاریی ژینگە ناڕەزایەتییەكیان دژ بە گەورە سایتی ئەلیكترۆنی ئەمازۆن-ی ئەمریكی ئەنجامدا. ناڕەزایەتییەكە بۆ دژایەتی نیشاندانە بەرامبەر دروستكردنی عەمبارێكی گەورەی كۆمپانیاكە لە یەكێك لە شارۆچكەكانی فەڕەنسادا.

خۆپیشاندانەكە ڕۆژی شەممە 30ی كانونی دووەم لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی فەڕەنسادا بەڕێوەچوو، پێشتر لەلایەن گروپەكانی دژ بە سەرمایەداری و كۆمەڵەكانی دۆستی ژینگە دژ بە كۆمپانیای ئەمازۆن بانگەواز و ئامادەكاری بۆ كرا.

خۆپیشاندانی سەرەكی لە یەكێك لەو شوێنانەدا بوو كە كۆمپانیا ئەلیكترۆنییە گەورەكەی ئەمریكا بەنیازە عەمبارێكی گەورەی تایبەت بە شمەكانی لێ دروست بكات.

بەپێی میدیاكان ئەمازۆن دەیەوێت عەمبارەكەی لەسەر ڕوبەری 38 هەزار مەتر چوارگۆشە لە شارۆچكەی فۆرنیس دروستبكات كە دەكەوێتە باشووری وڵات و نزیك لە بۆنت دو جارد، یەكێك لە مۆڵگە ئاسەوارییەكانی جیهان.

نزیكەی 800 تا 1000 كەس لەو شوێنەدا كۆبوونەوە و چەند دارێكیان چەقاند كە لە لافیتەكانیدا نوسرابوو “ئەمازۆن بوەستێنن” و “لێرە نا و لە هیچ جێیەكی تریش”، ئامادەبووانی ناڕەزایەتییەكە زنجیرەیەكی مرۆییان بە قەبارەی پڕۆژەكە دروستكرد و میزەڵانی ڕەنگاوڕەنگیان بە بەرزی 18 مەتر هەڵدا وەك ئاماژەیەك بۆ بەرزی ئەو دامەزراوەی پلانی دامەزراندنی لە پێنج قاتدا دراوە.

لای خۆیەوە رافاێل برادۆد، وتەبێژ بەناوی كۆمەڵەی (ئەتاك) تایبەت بە چالاكوانانی فەڕەنسی وتی، ماوەی دوو ساڵە هاوڵاتییانی فۆرنی و ناوچەكانی دەوروبەری هەوڵەكانیان دژ بە دروستكردنی دامەزراوە گەورەكەی ئەمازۆن دەستپێكردووە.

وتیشی، “لە سەرەتادا تاڕادەیەك تەنها خۆیان بوون دژ بە هەمووان، بەڵام توانییان سەركەوتووبن لە وەستاندنی پرۆژەكە لە سایەی پەنابردنەبەر یاسا”.

سارە لاتور (تەمەن 38 ساڵ) لەگەڵ دوو كوڕەكەیدا كە (تەمەنیان 8 و 6 ساڵانن) پاش چاندنی درەختێك وتی، “ئەم درەختە بچوكانەی ئەمڕۆ دەیانچێنین، هێمای ژیانە و پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەی ئەمازۆن دەیكات” ئەوەشی وت، “لەگەڵ منداڵەكانم هاتووم لەبەر ئەوەی ئەم نمونە وێرانەیەم ناوێت بۆیان”.

س: DW

بابەتی پێشتر

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share