بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی شارباژێر كرا

قائیمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەند ناوچەیەكی گوندی گەڵاڵە لە شارباژێڕ بۆردومانكراون.

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت كەمێك پێش ئێستا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چەند ناوچەیەكی گوندی گەڵاڵە لە شارباژێڕ بۆردومانكراون، و بۆردومانەكەش هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نەبووە و ترس دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییانی ئەو سنوورە دروستكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، شەوانە بەردەوام ئەو ناوچەیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوماندەكرێت.

بابەتی پێشتر

فەرمانی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای سیتییەكان دەرچوو

بابەتی دواتر

عێراق.. پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share