رێبوار تەها: جگە لە رێككەوتن لەپێناو کەرکوک هیچ رێگەچارەیەکی دیکەمان نییە

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) رایدەگەیەنێت، جگە لە پێکەوەکارکردن و رێککەوتن لەپێناو کەرکوک هیچ رێگەچارەیەکی دیکەمان نییە.

رێبوار تەها، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، وەک ئەندامانی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی مەسیحییەکان ئامادەبووین بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی برایانی عەرەب و تورکمان دانیشتنەکە ئەنجامنەدرا و دواخرا تاوەکو هەموو لایەنەکان دەگەینە رێککەوتن.

وتیشی، “دووپاتیدەکەینەوە جگە لە پێکەوەکارکردن و رێککەوتن لەپێناو کەرکوک هیچ رێگەچارەیەکی دیکەمان نییە”.

بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان كۆبوونەوەكە لەلایەن پەروین فاتیح، سەرۆكی تەمەنی ئەنجومەن بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە نۆ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

بەریتانیا تووشبوونی شا چارلز بە شێرپەنجە رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share