قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی بوونی برێکی زۆر خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو چەند شوێنێک سزادران”.
لە بەردەوامی چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتی و چاودێریکردنی بەردەوامی بازاڕ، لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە 25 شوێنی جیاجیایان لە قەڵادزێ بەسەر کردەوە”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە 550 کیلۆگرام موادی خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوودا، بەهۆی پابەند نەبوونیشیان بە رێنماییەکانەوە چەند شوێنێک سزدران”.
دەشڵێت، “بە هۆی نەبوونی پاکوخاوێنی پێویست و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لیژنەکەیان بڕیاریدا بە داخستنی شوێنی ئامادەکردنی خواردنی چەند دەستگێڕێکی شەوانە”.