راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دەربەندی رانیە كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پیكابێكی دێر و ئۆتۆمبێلی تایبەت جۆری كیا لە دەربەندی رانیە كەسێك برینداربووە.

دوای رووداوەكەش بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم…
Total
0
Share