ئەمینداری حزبی دەعوە پیرۆزبایی لە سەرۆكی یەكێتی دەكات و هیوای بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال دەخوازێت.
نوری مالكی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە پەیامێكدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
دەشڵێت، “هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم لە ئەرکەکانتاندا، بە بەردەوامبوون لەسەر رێبازی کۆچکردوو مام جەلال لە گۆڕەپانی کوردستانی و عیراقی دا، بەشێوەیەک کە کاری نیشتمانی هاوبەش پتەوبکات”.
رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلول كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد و ئێوارەی یەكشەممە 1ی تشرینی یەكەم كۆتاییهاتن و سەركەوتنی كۆنگرە راگەیەنرا.