بڵێسە جەبار فەرمان: بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال

بڵێسە جەبار فەرمان رایدەگەیەنێت، “هەموو ساڵێک بەڵێن دەدەین کە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و سیاسەتی رەخنەگرتن”.

لە میانەی بەشداریکردن لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، “لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و شەهیدانمان بەردەوام دەبین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێتی لەسەر بنەمای رەخنە و رەخنەگرتن لە خود دروست بووە و یەکێکە لە پایەکانی حزبەکەمان، بەردەوام دەبین لەسەر ئەو سیاسەتە و بەو سیاسەتەش پێشدەکەوین”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share