خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بە دوو داهێنەری ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بەخشرا

دەستەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی، براوەی خەڵاتی ئەمساڵی ئاشكراكرد كە بریتین لە هەریەك لە كاتالین كاریكۆ و درو وایزمان بەهۆی رۆڵیان لەو دۆزینەوانەی بوونەهۆی پەرەپێدانی ڤاكسینی كاریگەری دژ بە كۆرۆنا.

پێشتر شارەزایان پێشبینییان دەكرد خەڵاتەكە ئەمساڵ بدرێتە ئەو توێژەرانەی توێژینەوەیان لەسەر ئەو خانانەی بەرگریی لەش كە توانا بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیان هەیە، یان هۆكارەكانی نەخۆشی خەواڵوویی كردووە.

ئەكادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەكان رایگەیاند، خەڵاتی نۆبڵ-یان لە بواری فسیۆلۆجیا یان پزیشكی بۆ ساڵی 2023 بەخشیوەتە هەریەك لە كاتالین كاریكۆ و درو وایزمان بەهۆی دۆزینەوەكانیان پەیوەندیدار بە هەمواری بنەمای نیوكلیۆزید كە هاریكار بووە لە پەرەپێدانی ڤاكسینی كاریگەری دژ بە كۆڤید-19.

خەڵاتەكە بە یەكێك لە بەبەهاترین خەڵاتەكان لە كۆمەڵی زانستیدا دادەنرێت و لەلایەن كۆمەڵەی نۆبڵ لە پەیمانگای كارۆلینسكا لە سوید دیاریدەكرێت و بەهاكەی دەگاتە 11 ملیۆن كرۆنی سویدی (نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار).

چاوەڕوان دەكرێت براوەكانی پێنج خەڵاتەكەی دیكەی نۆبڵی ئەمساڵ لە رۆژانی داهاتوودا ئاشكرابكرێن.

رۆژی پێنجشەممە براوەی خەڵاتی ئەدەب و هەینی براوەی ئاشتی ئاشكرادەكرێن، رێوڕەسمەكەش دووشەممەی داهاتوو 9ی تشرینی یەكەم بە ئاشكراكردنی براوەی خەڵاتی ئابوری كۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئێران بۆ بەداواچوونی "رێككەوتنی ئەمنی" شاندێك رەوانەی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share