حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاراستەی توركیا دەكات

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا سەبارەت بە تەقینەوەكەی توركیا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم داوای بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهانداو ڕێگری لە چالاكییەكانیان.

پێشەوا هەورامانی لەپەیامێكدا بڵاویكردووەتەوە، “حكومەتی هەرێم سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی نزیك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە دەكات و هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر كارێكی تیرۆریستی و توندڕەویی دووپاتدەكاتەوە.

هاوكات داوای بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهانداو رێگری لە چالاكییەكانیان.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: كۆنگرەی یەكێتی پێویستە وەكو نموونە چاوی لێبكرێت

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share