کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزمتردەبێتەوە و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن، بەڵام تەنها سبەینێ دووشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور و کەمێک بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ دەبێت لە هەندێک کاتدا بە تایبەت لەسەر بەشێک لە  سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک و ئیدارەى گەرمیان و هەندێک کات خێراى با زیاد دەکات، پلەکانی گەرم نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ناوچە شاخاوییەکان ئاستى هەورى زیاتر دەبێت سنوورى پارێزگاى دهۆک هەندێک کات ئەگەرى نمە بارانى کەمى دەبێت و لەسەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین نمە بارانى دەبێت، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کورتخایەن هەیە لەسەر هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، ماوەى ئەو کاریگەریە لە کاتەکانى ئێوارە کۆتایى دێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر31 پلەى سیلیزى، سلێمانی 30 پلەى سیلیزى، دهۆک 29 پلەى سیلیزى، کەرکوک 33 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 32 پلەى سیلیزى، زاخۆ 29 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 22 پلەى سیلیزى، سۆران 29 پلەى سیلیزى و گەرمیان  34 پلەى سیلیزى دەبن.

 

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک ئەنقەرەی هەژاند

بابەتی دواتر

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS…
Total
0
Share