تەقینەوەیەک ئەنقەرەی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک بینای وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە روویدا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک بینای وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بیستراوە.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 9:30 ی بەیانی ئەمڕۆ دوو تیرۆریست بە ئۆتۆمبێلێکەوە لە دەروازەی ئاسایشی گشتیی وەزارەتی ناوخۆ نزیكبوونەتەوە و یەکەمیان خۆی تەقاندووەتەوە و دووەمیشیان کوژراوە.

ئاشکراشیکرد، “لە تەقینەوەکەدا دوو ئەفسەری پۆلیس برینداربوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: لەئێستاوە ئاگربەست دەستپێدەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، کە…
Total
0
Share