هاوژین عوسمان: بایكۆت دەشكێنین بەڵام دەوام كەمدەكرێتەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، بایكۆتی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی هەڵپەسێردرا، بەڵام دەوام كەمدەكرێتەوە و دەشڵێت، “هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ كە مووچە فەوتاوەكان بگەڕێنینەوە”.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارماندا بایكۆت هەڵپەسێرین لە هەمانكاتدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە تەندروستییەكان ئەنجامداوە كە دەوامی کارمەندانی تەندروستی كەمبكرێتەوە و فشاریان لەسەر نەبێت تا ئەو كاتەی كێشەی مووچە چارەسەردەبێت، وتیشی، “لە 25ی مانگەوە پزیشكان دەوامیان دەستپێكردووەتەوە و دواتر وەكو كارمەندانی تەندروستی بڕیارماندا بایكۆت هەڵپەسێرین”.

راشیگەیاند، لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین كە مووچە فەوتاوەكان بگەڕێندرێتنەوە بۆ پزیشك و كارمەندان و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیش لەسەر هێڵین.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: دوای كۆنگرە یەكێتی دەبێتە حزبێكی كۆدەنگ لە بڕیاردا

بابەتی دواتر

ناپۆلی گۆڵبارانی لیچی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share