تەرمی پیاوێك كە “بە چەقۆ كوژراوە” گەیەندرایە پزیشكی دادی سلێمانی

تەرمی پیاوێك كە “بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە” گەیەندرایە پزیشكی دادی سلێمانی، قائیمقامیەتی سەید سادق دەڵێت، “بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ئەو دوو هاوسەرە بووەتە شەڕیان”.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تەرمی پیاوێكی تەمەن 33 ساڵ پاش ئەوەی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق، دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە”.

بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئەو كەسە بە هۆی چەقۆوە گیانی لەدەستداوە”.

لای خۆیەوە، تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سەیدسادق لەسەر ڕوداوەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی قەزای سەیدسادق، لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا، دوو هاوسەر لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێت بە شەڕیان، پاشان ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی دەکوژێت”.

تەها ئەحمەد ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەستبەجی هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و بە فەرمانی دادەوری سەیدسادق تاوانبار دەستگیر كراوە و تەرمی پیاوەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر کرا”.

 

بابەتی پێشتر

ستێرلینگ داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی دواتر

میلان 2-1 جێنەوا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share