دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كە یەكێك لە بڕگەكانی تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخرا.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، دانیشتنەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانەوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخرا.
وتیشی، “تەنها پەرلەمانتارانی کورد ئامادەن، ئەویش سەرجەم پەرلەمانتاران نا”.
“هێشتا دژەکانی تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک خۆیەتی و فشارەکان بۆ دەرهێنانی بڕگەی سێیەمی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەتە بە دەنگدان بۆ پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە” یاروەیس وای وت.