بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە پێشبینیدەكات پلەكانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزمدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە نزیكەی 4 تا 6 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 29- 09 – 2023