وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرد

 وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە بۆ توركیا ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی بە نەوتی عێراقیش گەیاندووە”.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕیارە بەم نزیكانە ئاڵب ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا سەردانی بەغداد بكات و ئامانجی سەردانەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا لە رێگای بەندەری جەیهانەوە.

راشیگەیاند، دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت بە بۆچوونی ئێمە زیانی بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە عێراقدا گەیاندووە و بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمەل جەلال: یەکێتی کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێت

بابەتی دواتر

جوان ئیحسان: یەكێتی لە هەموو كۆنگرەكانیدا گرنگی بە هاتنەپێشەوەی گەنجان و ژنان داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی دادوەری دەستبەكاردەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستبەكاركردنەوەی سەرجەم دادگاكان لە سبەینێوە ڕادەگەیەنێت. ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی كشانەوەی خۆپیشاندەران و لاچوونی…
Total
0
Share