دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لە عێراق دەستیپێكرد

وەزارەتی كاری عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی خانەنشینی كرێكاران رادەگەیەنێت.

خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگی خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیی كرێكاران رایگەیاند، فەرمانگەكەیان سەرجەم رێوشوێنەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی كرێكاران تەواو كردووە.

ئاشكراشیكرد، لە كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە رێوشوێنەكان تەواوكراون. بەوەش دەست بە دابەشكردنی مووچەیان دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی كرێكارانی خانەنشین لە عێراق لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هێشتا ژمارەیەكی بەرچاوی مووچەخۆران مووچەی مانگی تەمموزی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

بابەتی دواتر

بەغداد 200 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share