سەركردەیەكی دەعوە: كراوەین بەڕووی هاوپەیمانیكردن لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان

عەباس بەیاتی، سەركردەی حزبی دەعوەی ئیسلامی

سەركردەیەكی حزبی دەعوەی ئیسلامی دەڵێت، یەكێتی هاوبەشێكی بنەڕەتی و سەرەكییە لە بونیادنانی هاوسەنگیی سیاسیی فەرمانڕەوا لە بەغداد و دەشڵێت، كراوەین بەڕووی هاوپەیمانیكردن لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان.

عەباس بەیاتی، سەركردەی حزبی دەعوەی ئیسلامی ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، یەكێتی هاوبەشێكی بنەڕەتی و سەرەكییە لە بونیادنانی هاوسەنگیی سیاسیی فەڕمانڕەوا لە بەغداد، وەك چۆن هاوبەش بوو لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆندا بەر لە ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆریی بەعسی لەناوچوو.

لە پەراوێزی سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی، لەنێویشیاندا نوری مالیكی و شاندی باڵای حزبی دەعوە، بەیاتی ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەكە كرد و وتی، “سەردانەكە لەم قۆناغەدا گرنگییەكی گەورەی هەیە، بەهۆی ئەوەی قۆناغی ئامادەسازییە بۆ هەڵبژاردن و پێویستە ئەوانەی لە هەمان خەندەقدان، لێكتێگەیشتن لەنێوانیاندا هەبێت لەپێناو بەهێزكردنی سیستمی سیاسی و لێكتێگەیشتن بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن و چۆنیەتیی بەجێگەیاندنی هەڵبژاردنێكی شەفاف و پاكژ و ئازاد، كە سەپاندن و چەك و پارە دەستێوەردانی تیادا نەكەن”.

لە وەڵامی ئەگەری پێكهێنانی هاوپەیمانی یان لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە كوردییەكان و لەنێوانیشیاندا یەكێتی، سەركردەكەی حزبی دەعوە ئاماژەی بەوەكرد، “ئێمە لە دەوڵەتی یاسا كراوەین بەڕووی هەمووان بۆ لێكتێگەیشتن و هاوپەیمانی، هیچ هێڵێكی سوورمان نییە، تەنها لەگەڵ بەعسییەكان و تیرۆرستان نەبێت”.

دوپاتیشیكردەوە، لەو نیوەندەدا دەشێت لە نزیكترەكان، هێزە كوردییەكان بێت و لەنێوانیشیاندا یەكێتی.

هەروەك پابەندبوونی حزبەكەی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بێ دواخستن كردەوە، بەڵام ئەوەی خستەڕوو، كە لە بەرامبەردا پێویستە دڵنیایی بدرێتە شەقامی عێراقی، ئایا ئاسایشی هەڵبژاردن هەیە كە بتوانێت پاكژی و شەفافیەت و چوون بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان بەبێ فشار و ترس بۆ دەنگدەر و پاڵێوراو زامن بكات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی سایلۆ دیاریكرد

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: دوو دۆسیەی تایبەت بە نەوت و داهاتی ناوخۆ دەنێرينە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share