بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە و بەسەرکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ نەینەوا، کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە و بریندارەکان بەسەردەکاتەوە”.
پێشتر سودانی وەزیری ناوخۆی راسپاردبوو بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە سەردانی شارەکە بکات.
بەپێی دوایین ئاماری ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200 ی دیکەش برینداربوون.