ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ كارەكانی دووەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەبچێت و تیایدا ئەو شەش لیژنەیەی دوێنێ بڕیاری پێكهێنانی درا، دەست بە كارەكانیان بكەن.

له‌ یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره‌دا كە دوێنێ بەڕێوەچوو ستران عەبدوڵا، وەک لێپرسراوی لیژنەی پڕۆگرام، جەمیل هەورامی وەك سەرپەرشتیاری لیژنەی پێشمەرگە، شەهیدان و زیندانیان، حاکم سابیر وەک لێپرسراوی لیژنەی سکاڵا، ئارێز عەبدوڵا وەک لێپرسراوی لیژنەی پەروەردەی حزبی، یوسف گۆران وەک لێپرسراوی لیژنەی پەیڕەو و تەلار لەتیف وەک سەرپەرشتیاری لیژنەی وتاری سیاسی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دیاریكران.

بڕیارە لەكاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆوە لیژنەكان تا كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە پەیوەندیدارەكان بكەن، لە دانیشتنی ئێوارەی كۆنگرەشدا گفتوگۆ و بڕیاری گشتییان لەبارەوە بدرێت.

پێش نیوەڕۆی دوێنێ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداریی 600 ئەندام و میوانانی کۆنگرە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد.

ئێوارەی هەمان رۆژ بەشی دووەمی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدرا، سەرەتا بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك هەڵبژێردرایەوە.

دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامان هەریەك لە کۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران.

بابەتی پێشتر

ژەهراویبوونی بە كۆمەڵ لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە حەویجە روویدا

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە نەینەوا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە كردنەوەی رێگایەك دوای نۆژەنكردنەوەی ئاگاداردەكاتەوە. بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی قیرتاوكردنەوەی رێگای…
Total
0
Share