ئاسۆ مامەند: کارەکانی دووم رۆژی کۆنگرە بۆ لیژنەکان تەرخانکراوە

لە بارەی کارەکانی رۆژی دووەمی کۆنگرەی یەکێتی، ئاسۆ مامەند ئەوەی خستەڕوو، “کارەکانی سبەینێی کۆنگرە بۆ لیژنەکان تەرخانکراوە و ئەندامانی کۆنگرەش لە خستنەڕووی تێبینییەکانیان ئازادن”.

ئاسۆ مامەند ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەموومان دەزانین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی گەورەیە و بەرنامەکانی رۆژی یەکەمی کۆنگرەش زۆر بەباشی بەڕێوەچوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەش لیژنە دانراوە و رۆژی دووەمی کۆنگرەکە بۆ ئەو لیژنانە تەرخانکراوە و کارەکانی خۆیانی تێدا دەکەن، ئەو کەسانەش کە ئەندامی کۆنگرەن ئازادن کە تێبینیەکانیان، رەخنەکانیان، پڕۆگرامەکانیان، سکاڵاکانیان پێشکەشی ئەو لیژنانە بکەن”.

سەبارەت بە گرنگی کۆنگرە بۆ کەرکوک ئاسۆ مامەند دەڵێت، “یەکێتی و بەتایبەتی سەرۆک مام جەلال، هەمیشە گرنگی تەواوی بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داوە، ئەم کۆنگرەیەش دەبێتە هێزێکی تر بۆ کەرکوک و ئەو ناوچانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share