بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
لەمیانەی بەشی دووەمی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمدا، بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك هەڵبژێردرایەوە و، دواتریش درێژە بە بەشەكانی دیكەی كارەكانی كۆنگرە درا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداریی 600 ئەندام و میوانانی کۆنگرە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد.
رێوڕەسمی دەستپێكی كۆنگرە بە بەشداریی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەید عەممار حەکیم، حەیدەر عەبادی، رەیان کلدانی و موسەننا سامەرایی و چەندین میوانی دیکە دەستیپێكرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.