گروپەکانی نزیک لە تورکیا پارە لە خەڵکی وەردەگرن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

لە ماوەی ڕابردوودا ئەو کەسانەی پێشتر لە عەفرین ژیاون و ویستویانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیاوە داوای بڕێک پارەیان لێکراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی باکور، گرووپی چەکداری نزیک لە توركیا له‌ عه‌فرین، بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌و کەسانە وەردەگرن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، کە هەندێکجار ئەو پارەیە بڕی 1000 دۆلارە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو گرووپێک بەناوی “عه‌شمات” کە نزیکە لە سوپای تورکیاوە، بڕیاریداوە هەرکەسێک بگەڕێتەوە زێدی خۆی پێویستە 1000 دۆلاری ئەمریکی بداتە ئەوان.

گروپه‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ كردووە، هه‌ر كه‌سێك به‌ دزی بگه‌رێته‌وه‌، دەست به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا ده‌گرن و وێرانی ده‌كه‌ن و سزای توند به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی ده‌گرنەبەر.

ساڵی 2018 دوای 58 ڕۆژ بەرخۆدانی دانیشتوانی عەفرین و شەڕڤانانی ئەو شارە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و بە پشتیوانیی گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سوریا، ڕۆژی 18ی ئازاری ساڵی (2018) پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە ناوەڕاستی عەفرین ڕوخێنرا، وەک هێمایەک بۆ داگیرکردنی ئەو شارە لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانییەوە، لەوکاتەوە تورکیا دەستی کردوە بە شاڵاوێکی گەورەی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە و سڕینەوەی ناسنامەی ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share