نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، “دەبێت هەولێر و بەغداد بە گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەربكەن”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەستپێكرد و محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەككرتووەكان رایگەیاند، عێراق پابەندە بە گەڕاندنەوەی شوێنی خۆیان و وتیشی، “دەبێت حكومەتی عێراق و هەرێم چیتر گلەیی لە یەكتر نەكەن و كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكەن”.
راشیگەیاند، پێویستە یەكسانی و دادپەروەریی لە عێراقدا جێبەجێبكرێت و هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پێكەوە كاربكەن.