لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر و خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدرا

بۆ یەكەمجار چارەسەر و خزمەتگوزارییەكی نوێی تایبەت بە شێرپەنجەی خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.

د. بەناز موبارەك پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی خوێن رایگەیاند، سەرەتا ۆرگ شۆپێكی تایبەت بەو دەرمانەی كە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدرا کە دەبووایە لە شوێنێكی پارێزراو بێت و كارمەندەكان پارێزراو بن و دواتر راهێنان بە کارمەندەکان و شێوازی بەكارهێنانی دەرمانەكە کرا.
ئاشكراشیكرد، دوای تەواوكردنی ۆرگ شۆپەكەدا دەستكرا بە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە بۆ سێ نەخۆشی نەخۆشخانەكەمان كە لەلایەن ستافی تایبەتەوە چاودێرییان كراو چارەسەرەكەیان پێشكەشكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر دەرمانەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە فەراهەمكرابوو و دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ شاری پزیشكیی بەغداد رەزامەندیی وەرگیراوە دەرمانەکە بەكاربهێندرێت كە دەرمانەكە نوێیە و یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو نەخۆشانە بەكارهێندرا كە شێرپەنجەی خوێنیان هەیە و توانرا سوودی لێوەربگرن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی سودانی دەداتەوە

بابەتی دواتر

سكرتێری گشتیی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ: ھیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەی یەكێتی دەخوازم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share