كونسوڵخانەی ئەمریكا: داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزە ئاسانە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، داواكاری بۆ وەرگرتنی هێنده‌ ئاسانه‌ پێویست ناكات كه‌س بۆت پڕبكاته‌وه‌.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنه‌ باوانه‌ی ده‌رباره‌ی ڤیزه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێدانی پاره‌ به‌ بریكار (بۆ نموونه‌ بریكاری نوسینگه‌ گه‌شتیارییه‌كان) ده‌بێته‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا. به‌ دڵنیایی ته‌واوه‌وه‌ نه‌خێر!.

دەشڵێت، “پاره‌ی ڤیزه‌ی گه‌شتیاریی ئه‌مریكا 185 دۆلاره‌ له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ دونیادا هه‌مان بڕه‌ و پاره‌كه‌ش ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌. ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ پڕۆسێسكردنی داواكاری پێشكه‌شكراوه‌ بۆ ڤیزه‌ و له‌ هه‌ردوو باری وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ڤیزه‌دا له‌ داواكار وه‌رده‌گیرێت”.

پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزه‌ هێنده‌ ئاسانه‌ كه‌ پێویست ناكات كه‌سی بۆ بگریت به‌كرێ كه‌ بۆت پڕبكاته‌وه‌. وەك ئەوەی كونسوڵخانەكە دەیڵێت و هۆكارەكەشی رووندەكاتەوە بەوەی، به‌شی زۆری ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له‌ رێی چاوپێكه‌وتنه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیارده‌دات له‌وه‌ی كه‌ شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌یت، ئه‌میش له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت‌.

هەروەك رێنوێنیی پێشكەشكاران دەكات و دەڵێت، پێویسته‌ بێكه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن كه‌ به‌هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له‌ رێی ئه‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌‌ پیشانی كارمه‌ندی ڤیزه‌كه‌ بده‌ن كه‌ مانه‌وه‌كه‌یان له‌ ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌ پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ڤیزه‌ سه‌ردانی ئەم وێبسایتە بكه‌: https://iq.usembassy.gov/visas

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی پاركی هەواری شار دەكات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share