کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ئافرەتێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی قەڵادزێ سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکراوە، دەستبەجێ رێوشوێنی یاسایی گیرایەبەر و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو”.

ئاشکراشیکرد، “دوای دیاریکردنی شوێنی تۆمەتبا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزی بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە هەڕەشەی لەو ئافرەتە کردووە ئەگەر پارەکەی نەداتێ وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە”.

بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی دوو له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیرکرا، تۆمەتبار بە هەمان ماددە پێشینەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

بابەتی دواتر

سبەینێ لە هەرێم کرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share