هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێدەکات.

لە دیدارەکەدا هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بە بەشداریی چەندین کەسایەتی و لایەنی سیاسی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێودەچێت.

دیدارەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و لە ژێر ناوى “ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست”، کەسایەتییەکان لەبارەی پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، و هەروەها گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گرفتەکانى کەمبوونەوەى ئاو  رووبەرووبوونەوەی گرفتە ژینگەییەکان گفتوگۆ دەکەن.

یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵى 2013 بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە رێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و…
Total
0
Share