23 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند، دەبێت داواکار لە ماوەی چوار رۆژدا فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای راپەڕین بڵاویکردەوە، پێویستیان به‌ 23 ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ بەشی فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە، بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە، بەو مەرج و رێنماییانەى لە فۆرمەکەدا روونکراوەتەوە.

راشیگەیاندووە کە هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌، ئەو فۆرمی داواکاری بەشێوەى ئۆنلاین پڕبکاتەوە، لە ماوەی چوار رۆژدا کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

مەرج و زانیارییەکانی تایبەت بە ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە:

  • پێویستە تەمەنی لە نێوان 20 ساڵ بۆ 40 ساڵ بێت.
  • دانیشتووی ناو شاری ڕانیە (سەنتەری قەزای ڕانیە )بێت.
  • لانی کەم هەڵگری بڕوانامەی ئامەدەی بێت.
  • ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار .کەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە.
  • یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لە کارەکە نەهێنێت.
  • کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
  • ئەم کارە بۆ حکومەت ئەنجام دەدرێت بە شێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بە پێی ڕێنماییە بەرکارەکان لە ئێستادا(٢٥،٠٠٠)بیست و پێنج هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی (٣٧٥،٠٠٠)دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (١٥) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگێکدا، وە هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت. بەڕێوبەرایەتی لای سەرەوە هیچ ئۆتۆمبێل یان ئامرازێکی گواستنەوە دابین ناکات بۆیان.
  • ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە سەرەتا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
  • کارمەندانی وەرگیراو پێویستە لایەنی کەم پارەی (٪٨٠)ی ئەو پسولانەی پێیان دەدرێت کۆ بکەنەوە لە ماوەی بۆیان دیاریکراوە وە خۆیان بەرپرس دەبن لێی تا تەسلیمی دەکەن بە بەڕێوبەرایەتی، وە بۆ ئەو هاوبەشانەی پارەکەیان وەرنەگیراوە پێویستە ڕاپۆرت پێشکەشبکەن بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکەی.
  • نابێت لە کاتی بەیانیاندا هیچ کارێک ئەنجام بدات.
بابەتی پێشتر

هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

توخێل ڕاهێنانەکانی بایرنی کردووە بە دۆزەخ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share