ڤاکسینە ڕوسییەکە گەیشتە تاران

دوێنێ ٤ی شوبات، یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا ” سپۆتنیك-ڤی”ی ڕوسی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە ڕێکاری دابەشکردنی ڤاکسینەکە ئاشکرابکرێت.

كاروانی یەكەمی ڤاكسینەكە 500 هەزار دۆزە، بریاریشە كاروانی دووەمی لە 18 ی ئەم مانگە و كاروانی سێیەمی لە 28 ی هەمان مانگ بگاتە ئێران.

ڤاكسینی سپۆتنیك-ڤی، بە پێی توێژینەوە زانستییەكانی ناوخۆی ڕووسیا، بە ڕێژەی 91 .6٪ سەركەوتوو بووە و دوو ڕۆژ پێش ئێستاش لەلایەن ڕێکخراوێکی تەرندروستی بێلایەنەوە ئەوە پشتڕاست کرایەوە کە “سپۆتنیک ڤی” کاریگەرییەکەی زیاترە لە 90 .

پرسی کڕینی ڤاکسین و خۆ دورگرتن لە ڤاکسینە ئەمریکی و ئەوروپییەکان پرسێکی گەرمی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە، بەرپرسانی ئێران پێیان وایە وەرگرتنی ڤاکسینی ڕۆژئاوا دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانیان و ڕۆژئاوا بە پیلان ڤاکسینەکە لە ئێرانییەکان دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share