باشترین وەرزش بۆ رۆژوەوان چییە؟

زۆرن ئەوانەی لە مانگی رەمەزاندا روو لە ئەنجامدانی وەرزش دەكەن، ئەوەش لە ترسی زیادبوونی كێشیان لە ئاكامی ئەو خواردنە زۆر و جۆراوجۆرانەی لە دوو ژەمەكەیاندا دەیخۆن، سەرەڕای تێكچوونی كاتی ژەمەكان.

بەشێك لە رۆژوەوانان لەوانەی لەم مانگەدا وەرزش دەكەن ترسیان هەیە زیان بە جەستەیان بگەیەنێت، پرسیار دەكەن لەبارەی باشترین وەرزش و گونجاوترین كات بۆ ئەنجامدانی.

موراد غرایری پزیشكی پسپۆڕ دەڵێت، ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی رەمەزاندا سوودی گەورەی بۆ جەستە هەیە، بەمەرجێك بزانیت لە چ كاتێكی گونجاودا ئەنجامیدەدەیت، تا سوودی بۆ تەندروستیت هەبیت و دووربیت لەهەر مەترسییەك.

ئەو وەرزشكردن لەم مانگەدا دابەشی دوو جۆر دەكات، یەكەمیان دەتوانرێت كاتێك بكرێت كە كەسەكە هێشتا بەڕۆژووە، دووەمیش پاش رۆژو شكاندن.

ئەو وەرزشانەی دەكرێت لەكاتی بەڕۆژووبووندا بكرێت
ئەو جۆرانە جەستە ماندوو ناكەن و نابنەخۆی تینوێتی زۆر، كە بریتین لە:

پیادەڕەوی: دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، زۆر كاریگەر دەبێت لەگەڵ پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكیی هاوسەنگ.

وەرزشی ناوماڵ: پارێزگاری لە توانای جەستە دەكات لە مانگی رەمەزان، نابێتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لێدانی دڵ یان بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی زۆر.

یۆگا: لە راهێنانە جەستەیی و عەقڵییە سووكەكانە كە پێویستی بە ماندوێتی زۆر نییە و نابێتەهۆی شەكەتكردنی دڵ و دەمارەكان.

ئەو وەرزشانەی دەتوانرێت پاش رۆژو شكاندن بكرێن:
ئەمانە ئەو جۆرانەن كە پێویستیان بە توانای جەستەیی زۆر هەیە، باشترە سێ یان چوار كاتژمێر پاش نانخواردن ئەنجامبدرێت، تا جەستە كاتی پێویستی هەبێت بۆ هەرسكردنیان. لەوانە:

– تۆپی پێ
– یاریی ئاسن
– پاسكیلسواری

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانێک ھەموو بڕیارێک دەبێت راسپاردەی ئەوبێت!

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دێربیی بچووکی کەتەلۆنیا بە یەکسانبوونی بارسا و جیرۆنا کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share