بڕیارە سبەینێ چوارشەممە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری 600 ئەندام دەستپێبکات.
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
لە چێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکان 260 کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد.
بڕیارە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.