کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی هۆکاری مانگرتنەکەیان ئاشکرادەکەن

سێ کۆمپانیای پاککەرەوەی ناوەندی شاری سلێمانی بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەکەیانەوە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کارەکانیان ڕاگرتووە.

دانا عیسا نوێنەری کۆمپانيا مانگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سێ مانگە ئەو سێ کۆمپانیای ئەرکی پاککردنەوەی ناوەندی شاریان لە ئەستۆگرتووە پارەیان لە وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ نەهاتووە و کرێکارەکانیان دوو مانگە هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە”.

نوێنەری کۆمپانیاکان ڕایگەیاند، “خۆیان توانیویانە پارەی مانگێکی کرێکارەکانیان بدەن، بەڵام هێشتا دوو مانگ موچەیان ماوە و بڕە پارەکەش کەمە ئەگەر نەدرێت ئەو کەسانە ناتوانن ژیانی ڕۆژانەیان بەڕێبکەن”.

کێشەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە ئەوەیە، کە نوسراوەکانیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە وەڵام نادرێتەوە و بەهۆی ئەوەوە بەشە بودجەکەشیان ڕاگیراوە و پێان نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share