قائیمقامیەتی رانیە چاودێری عەلوەی قەزاکە دەکات

قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە رایدەگەیەنێت، چاودێری عەلوەی ڕانیەیان کردووە بۆ رێگریکردن لەو سەوزانەی بە ئاوی قورس ئاودەدرێن.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 4ی بەیانیەوە چاودێری عەلوەی ڕانیەیان کردووە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە داخڵ بوونی ئەو سەوزانەی بە ئاوی قورس ئاودەدرێن”.

جەختی لەوەش کردۆتەوە، “بۆ ئەو مەبەستە کاری پێویست ئەنجامدراوە و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت”، هاوکات داواکارن لە هاووڵاتیان و جووتیاران “پابەند بن بە بڕیارەکانی لیژنە هاوبەشەکان بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر کە هۆکاربن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گواستراوەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share