ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ شۆفێران

هاتوچۆی قەزای شارباژێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، ” بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت تونێلی پێشڕەو بەكارمەهێنن”.

لە راگەیەندراوێكدا هاتوچۆی قەزای شارباژێر ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، داوا لە شۆفێران دەكەین بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە تونێلی پێشڕەو ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە تكایە بۆكاری زۆر پێویست نەبێت ئەو شەقامە بەكارنەهێنن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكان سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاكان تاوەكو هاتوچۆ لەو رێگایە ئاسایی بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share