لیژنەی یاسایی: دۆخی سیاسیی عێراق سەقامگیرنییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دۆخی سیاسیی عێراق بە ناسەقامگیر دادەنێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا.

سەلیم هەمزە ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “دۆخی سیاسیی عێراق ناسەقامگیرە و جێگیرنییە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری، تەندروستی و خزمەتگوزاریی عێراق سەقامگیرنییە ئەمەش کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان کردووە و دەبێتە هۆکارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی، لایەنە سیاسییەکان لەبەردەم ڕای گشتیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژرادنەکان و کاتەکەی، لەڕاستیدا ڕای گشتی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی دەوێت و پاڵپشتیی دواخستنی دەکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سزای گەندەڵکاران دەدەین و پاڵپشتی کەسانی دڵسۆزین

بابەتی دواتر

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی گەشتکردن بۆ تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە نەجەف

بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ ئایەتوڵا…
Total
0
Share