بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە چەمچەماڵ راگەیاند کە دزیان لە ماڵێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه بڕێك پاره‌ی له ماڵه‌كه‌یدا لێ دزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر پارە دزراوەکەدا بگیرێت”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران (م، گ، ح – أ، گ، ح) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.