پێش 24 کاتژمێر نیشانەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بزانە

جەڵتەی دڵ یەکێکە لە حاڵەتە لەناکاوەکانی تەندروستیی گەر لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەرنەکرێت رەنگە ببێتە هۆی مردن.

بە وتەی پزیشکانی ئەمریکی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ نیشانەی پێشوەختەی هەیە و دەکرێت بەر لە 24 کاتژمێر و زیاتریش هەستیان پێبکرێت و بناسرێنەوە و ببێتە هۆی رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە و 1500 کەس بەشدارییان تێداکردووە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون بەر لە 24 کاتژمێر هەستیان بەم نیشانانە کردووە.

-هەناسەتوندی، یەکێکە لە نیشانە پێشوەختە زۆر بەربڵاوەکانی جەڵتەی دڵ و %44 ی تووشبووەکان ئەم نیشانەیەیان هەیە.

-ئازاری سنگ، دووەم نیشانەی جەڵتەی دڵە و نزیکەی سێیەکی نەخۆشەکان هەستی پێدەکەن.

-ئارەقکردنەوە، ئەم نیشانەیە زیاتر تایبەتە بە پیاوان و %12 ی نەخۆشەکان هەستیان پێکردووە.

-هەستکردن بە جەڵتەی سووک %11 ی نەخۆشەکان هەستی پێدەکەن، جگە لەوانەش ئێڵنج و رشانەوە و کۆکە نیشانەی دیکەی تووشبوونن بە جەڵتەی دڵ.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕێک پارە لە پشکی هەرێم دەبڕێت

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share