راوێژكارێكی سودانی: حكومەتی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەشڵێت، “گفتوگۆكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ توركیا دەستیپێكردووە”.

حسێن عەلاوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات ئەو پرسە دەبێت بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەربكرێت و پاكتاوە داراییەكان لەژێر سەرپەرشتیی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقدا یەكلابكرێتەوە.

جەختیشیكردەوە، حكومەتی عێراق كار دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتیش لەگەڵ توركیا گفتوگۆكان دەستیانپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share