دەستبەسەر زیاتر لە 50 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی 51 کیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، “دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچوون و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش،  توانی بڕی 51 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستال دەستبەسەردا بگرێت، لەم چالاکییەدا  سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو بڕەی ماددەیەی کە لەم چالاکییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە 100 هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگادا پێئەنجام دەدرا”.

هەر بەپێی راگەیاندنەکەی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە و ڕایگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە
تایبەتە بە گۆڕینی تابلۆكانیان

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگر دەدات و جەختدەكاتەوە ئەوانیش بەهەمان…
Total
0
Share