شارەزایەك: بڕیارێكی نێودەوڵەتی نەوتی كوردستان لە هەناردەكردن ڕادەگرێت

شارەزایەكی ئابوری پێشبینی دەكات وەزارەتی نەوت ئەو داوایە ببیاتەوە كە لە دادگای پاریس دژ بە توركیا تۆماریكردووە و دەڵێت، دەرچوونی بڕیارەكە كە چاوەڕوانكراوە دەبێتەهۆی “خنكاندنی كوردستان”.

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری ڕایگەیاند، بڕیاربوو لەم مانگەدا دانیشتنی تایبەت بە داوا یاساییەكە ئەنجامبدرێت كە لە ساڵی 2014ەوە بەرزكراوەتەوە، بەڵام دواكەوت بەهۆی گیانلەدەستدانی یەكێك لە دادوەرانی دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی.

بە وتەی ئەو 29 دۆسیە هەیە كە بڕیارە لەم مانگەدا چاوپێداخشاندنەوەی پێدا بكرێت.

داواكە دژ بە توركیایە كە لە ساڵی 2014ەوە ڕێگەی بە هەرێمی كوردستان داوە نەوتەكەی سەربەخۆ و دوور لە حكومەتی ناوەند بفرۆشێت لەڕێی بەستنەوەی بۆریی نەوتی كوردستان بە هێڵی نەوتی عێراق توركیا لە شارۆچكەی فیشخاپور، ئەمەش هەلی فرۆشتن و هەناردەی نەوتی بە هەرێم و وەرگرتنەوەی داهاتەكەی بەبێ وەزارەتی نەوتی عێراق بەخشی، وەك ئەوەی شارەزاكە دەیڵێت.

ئەوەشی وت، “لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیاری دادگاكە لە بەرژەوەندی عێراق، كە ئەنجامێكی چاوەڕوانكراوە، ئەگەر كشانەوە لە دۆسیەكەدا نەكرێت، كوردستان دەخنكێت” وەك ئاماژەیەك بۆ ڕاوەستاندنی هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بەرەو توركیا.

مانگی ڕابردوو (Iraq Oil Report) بڵاویكردەوە، وەزارەتی نەوت و حكومەتی عێراق دەستدەكەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و ئەوەش وەك یەكێك لە هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵيی عێراق.

ئاماژە بەوەشكرد، پێشتر كۆمپانیاكان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نامەیان ئاراستەكراوە سەبارەت بە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و شێوازی مامەڵەكردنیان كە دەبێت پابەندی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بن.

پێشتریش عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “بەغداد دەیەوێت دەستبەسەر 42٪ی نەوت و كۆی غازی سروشتیی هەرێم (خورمەڵە و كۆرمۆر)دا بگرێت، کە ئەوەش کۆتایی نەوت، غاز و كارەبایە”.

ئاشكراشیكرد، “کۆمپانیای نەوتی باکور لە دادگای عێراقی سکاڵای کردووە، هەرێمی بەوە تۆمەتبارکردووە كە بە زەبری چەک دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و کێڵگەی کۆرمۆردا گرتوە”، بەوتەی پەرلەمانتارەكە، “پلانیان ئەوەیە دەست بەسەر ئەم دوو کێڵگەدا بگرنەوە”.

عەلی حەمەساڵح ئە دوو کێڵگەیە بە “ڕۆحی پرۆسەی نەوت و غازی هەرێم” وەسفدەكات، بەو پێیەی 42% نەوتی کوردستان بەرهەمدەهێنن و باشترین کوالێتیی هەیە، هەروەها خورمەڵە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لێنییە و کۆمپانیای کار بەڕێوەیدەبات و تێچووی نەوتی کەمە”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: دەستبەرداری ماف و ملكەچی فشار نابین

بابەتی دواتر

براد پیت تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار جێگیرە

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گۆڕانکاریی زۆر لە نرخەکەیدا ڕوویدا.…
Total
0
Share