بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی 51 کیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، “دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچوون و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، توانی بڕی 51 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستال دەستبەسەردا بگرێت، لەم چالاکییەدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن”.
ئاشکراشیکرد، “ئەو بڕەی ماددەیەی کە لەم چالاکییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە 100 هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگادا پێئەنجام دەدرا”.
هەر بەپێی راگەیاندنەکەی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.