كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە و دەشڵێت، “تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواونەكردووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە پارەكە بنێردرێت”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ناردنی 700 ملیار دینارەكە رێوشوێنی قەرز و بانكییە دەبێت جێبەجێبكەن و بڕیارەكەی حكومەتی عێراق ئاراستەی بانكەكان كراوە كە دەبێت پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێن.

ئاشكراشیكرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان تائێستا بانكەكانی رەشید و رافیدەین رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواونەكردووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە پارەكە رەوانەبكرێت و هەر كات پارەكە نێردرا دەبێت حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر چەند جارێك سكاڵا لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بۆیە بانكەكان دەیانەوێت بە رێوشوێنی یاسایی و كارگێریی تەواوی بكەن و جگەلەوەش ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی دەیانەوێت گرفت بۆ ناردنی ئەو پارەیە دروستبكەن، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبوونەوەیان لەگەڵ كردوون و ئەو ئەندامانەی لیژنەی دارایی بەڵێنیان داوە گرفت بۆ ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەكەن.

بابەتی پێشتر

عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دەركرد

بابەتی دواتر

زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی راستەوخۆی دەنگیی گووگڵ زیادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share