ئاوارەكان كامپەكانی هەولێر بەجێدەهێڵن

سەدان ئاوارە، كامپەكانی هەولێریان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئیڤان فائق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 280 ئاوارە لە كامپەكانی هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ شار و ناوچەكانی خۆیان و حكومەت پلانی گەڕاندنەوەی ئاوارەی زیاتری هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیڤان فائق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتی، ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە شوێن و زێدی خۆیان، ژمارەیان 286 كەسە و لە كامپەكانی خازر و حەسەن شام لە هەولێر بوون.

ئەو ئاوارانە لە سەردەمی شەڕی دژ بە داعشەوە لە ناوچەكانی خۆیان هەڵاتوون و روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەپێی وتەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئاوارەكان خەڵكی ناوەندی شاری موسڵ، گەیارە، تەلەعفەر، بێجی و تكریت بوون و بە هاوكاریی حكومەت گەڕاونەتەوە بۆ شار و ناوچەكانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە…
Total
0
Share