جێگری سەرۆكی رێكخراوێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە وڵاتان یەك كاتژمێر پڕۆسەی خوێندن و دەوام رابگیرێن دونیا قسەدەكات لە هەرێمی كوردستانیش ماوەی چەند رۆژە 700 هەزار خوێندكار بەهۆی بێ مووچەییەوە لە خوێندن دابڕاون و هیچ بەرپرسێكی حكومی قسەی لەسەر ناكات.
عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە وڵاتان یەك كاتژمێر پڕۆسەی خوێندن و دەوام رابگیرێن دونیا قسەدەكات لە هەرێم ماوەی چەند رۆژە 700 هەزار خوێندكار بەهۆی بێ مووچەییەوە لە خوێندن دابڕاون و 58 هەزار مامۆستا لە ماڵەوەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا پڕۆسەی خوێندن دەستیپێنەكردووەتەوە و هیچ بەرپرسێكی حكومی ئامادەنییە لەسەر ئەو بابەتە قسە بكات.