لە ئەمریکا 10 هەزار دۆلارییەک بە 480 هەزار دۆلار فرۆشرا

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەمریکا 10 هەزار دۆلارییەک بە 480 هەزار دۆلار فرۆشرا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەبراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا.

لە پێشانگای لۆنگ بیچدا لە ئەمریکا، دراوێکی 10 هەزار دۆلاری کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1934 لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 480 هەزار دۆلار فرۆشرا کە وێنەی سالمۆن پی چەیسی وەزیری گەنجینەی ئەمریکای سەردەمی ئەبراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووتری ئەو وڵاتەی لەسەرە.

بەپێی ماڵپەڕی مۆزەخانەی دارایی ئەمریکی، دراوی 10 هەزار دۆلاری گەورەترین دراو بووە کە تا ئێستا لە تیراژی گشتیدا بووە و دراوی 100 هەزار دۆلاری تەنها بۆ گواستنەوەی پارە لە نێوان بانکەکانی یەدەگی فیدراڵیدا بەکارهاتووە.

بەپێی خانەی زیادکردنەکە، تەنها 84 دراو لەم جۆرە دەرچووە و پێدەچێت تەنها 30 دانەیان تا ئێستا پارێزراوبن، بەهۆی کەمی بەکارهێنانی لە ساڵی 1969ەوە چاپکردنی ئەو دراوە وەستێندرا و کاری پێنەکرا.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش پەیامێكی بۆ عێراق هەیە

بابەتی دواتر

لە بەریتانیا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە زیاتر لە 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share