نرخی نەوت گۆڕانگاری بەخۆیەوە بینی

بەهۆی گۆڕانكارییە نوێیەكان لەسەرانسەری جیهانەوە، بەتایبەتی پرسی ئەمریكا، روسیا و ئۆكرانیا؛ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی نوێتریین داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان، لە ئێستادا نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ هەینی گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییوە.

ئەم گۆڕانكارییەش پاش هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دێت كە دوێنێ لە لێدوانێكدا رایگەیاند بوو، ئەگەر بێت و روسیا نەیەوێت لەگەڵ ئۆكرانیا رێكبكەوێت و نەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆكان، ئەوا سزای ئابووری توندتر بەسەر كرێملێن-دا دەسەپێنێت.

ئەم لێدوانەش بووە هۆی گۆڕانكاری لە نرخی نەوت و نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و 68 سەنت بەرز بووە و نرخی نەوتی تەكساسیش بە 68 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،” لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت”. هەرێم کەمال ئاغا،…
Total
0
Share