محەمەد حەكیم: سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، “سێ‌ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت 2024 سێ مووچە دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن”.

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “سێ‌ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دەمی حووت دایە و ئەگەر ئەمساڵیش نەفەوتێت ساڵی 2024 سێ مووچەی مووچەخۆران دەفەوتێت و پێویستە مووچەخۆران داوای مافەكانیان بكەن”.

راشیگەیاند، ناڕوونی لە داتای پرسی نەوتی هەرێمدا هەیە و بەغداد داتاكانی لەبەردەستدایە و حكومەتی هەرێم هیچ وەڵامێكی نییە و دەبوو بە داهاتی ناوخۆ و ئەو نەوتەی خۆی دەیفرۆشێت مووچەی بدایە، چونكە كاتێك بە رێگەدا دەڕۆیت تانكەری نەوت خەریكە دێتە سەر ئوتۆمبێلەكەت.

وتیشی، “پێش ریفراندۆم هەرێم 100 پلە لە بەغداد بەرزتربووە و ئێستا عێراق هێزی هەیە هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكیشی بۆ یەكڕیزیی لە ناوخۆ نەداوە”.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك ئاراستەی بەرپرسانی ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی…
Total
0
Share