بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دابیندەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئارد دەبێت و نرخەکەی دابەزیوە و چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببنێت.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی هەفتەی رابردوو یەك فەردە ئاری بە نرخی 28 هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابینكردووە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ سەموونخانەكان بە نرخی 28 هەزار دینار دابینبكات، لە كاتێكدا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕدا بە 36 هەزار دینارە و لە رووی كوالێتییەوە بەرهەمەكەی زۆر گونجاوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەو هەنگاوە نرخی ئارد دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەو كات دەتوانین كێشی نان و سەموون بە نانەواخانە و سەموونخانەكان زیادبكەین.