راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە و لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی :38 پلەی سیلیزی

دهۆك : 39 پلەی سیلیزی

كەركوك : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

سۆران : 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

نرخی ئارد دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی…
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە رێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و…
Total
0
Share